ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی سوشیال میدیا له عێراق بۆ ساڵی 2024
وێستگهنیوزـ
سه‌نته‌ری میدیای ئه‌لیكترۆنی DMC رایگه‌یاند، به‌كارهێنه‌رانی پێگه جیاوازه‌كانی سوشیال میدیا له عێراق، بۆ ساڵی 2024، گه‌یشتووه‌ته 31 ملیۆن و 95 هه‌زار كه‌س كه ده‌كاته له سه‌دا 69.4% كۆی دانیشتوانی عێراق.
ئه‌م ئاماره نوێیه، له رۆژی 23 شوباتی ئه‌م ساڵدا بڵاوبووه‌ته، سه‌نته‌ره‌كه به گوێره‌ی هه‌ردوو ده‌زگای We are social و Meltwater كه له‌م بواره‌دا تایبه‌تمه‌ندن، روونیكردووه‌ته‌وه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ران، به به‌راورد به ئاماره‌كانی ساڵی پار، به شیوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه، وه‌ك له خواره‌وه خراوه‌ته‌ڕوو.
تیك تۆك
ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی گه‌شتووه‌ته 31 ملیۆن و 95 هه‌زار كه‌س، به‌كارهێنه‌رانی تیك تۆك، به‌راورد به ساڵی رابردوو كه ژماره‌كه‌ی 23 ملیۆن و 880 كه‌س بووه، زیادبوونێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
فه‌یسبوك
ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی بووه به 19 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س، ئه‌مه له كاتێكدایه به‌كارهێنه‌رانی ساڵی پار، 17 ملیۆن و 95 هه‌زار كه‌س بوون.
یوتوب
ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی بووه به 22 ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام به‌كارهێنه‌رانی له ساڵی رابردوودا، بریتی بوو له 24 ملیۆن و 30 هه‌زار كه‌س بوو.
ئینستیگرام
ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی بووه به 18 ملیۆن و 25 هه‌زار، له كاتێكدا ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی له ساڵی پاردا 14 ملیۆن كه‌س بوو.
فه‌یسبوك ماسنجه‌ر
ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی بووه به 15 ملیۆن و 700 هه‌زار، كه‌چی ساڵی پار ژماره‌ی به‌كارهێنانی 15 ملیۆن و 10 هه‌زار كه‌س بوو.
سناپ چات
ژماره‌كه‌ی به‌كارهێنه‌رانی بووه به 17 ملیۆن و 740 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام ساڵی پار ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی 16 ملیۆن و 10 هه‌زار كه‌س بووه.
ئێكس
ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی بووه به دوو ملیۆن و 550 هه‌زار كه‌س، ساڵی پار ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س بووه.
AM:09:02:25/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت