ئۆپڵ بەرهەمێکی نوێ ئۆتۆمبیلی 2022 دەخاتە بازاڕەوە
ئۆپڵ ئه‌سترا
وێستگەنیوز_
كۆمپانیای ئۆپڵ بڵاویکردەوە، كه بۆ ساڵی 2022، نوێترین به‌رهه‌میان ئاشكراكردووه ئه‌ویش ''ئۆپڵ ئه‌سترا"یه، وه‌ك له دیزاین و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌یبینین، ئه‌م به‌رهه‌مه به چه‌ند شێوازێكی جیاواز دروستكراوه.
ماڵپه‌ڕی ''motor1'' له‌باره‌ی ئۆپڵی نوێوه بابه‌تێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه، كۆمپانیاكه پلانی هه‌یه له ساڵی داهاتوودا ئۆتۆمبێلی جۆری ئه‌سترا به جیهاندا بڵاوبكاته‌وه، ئێسته ئه‌م به‌رهه‌مه له پێشانگه‌كانی ئۆپڵ له ئه‌ڵمانیا بۆ نمایشكردن دانراوه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئۆپڵ ئه‌سترا پێكهاتووه له‌مانه، ئۆتۆمبێلێكی هاچباكه ''پشت چه‌ماوه'' كه پێنج ده‌رگای هه‌یه و ئۆتۆمبێلێكی فراوانه بۆ شۆفێر و سه‌رنشینان، له ناوه‌وه تابلێتی گه‌وره وه‌ك ته‌سجیل دانراوه كه به سیستمی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس كار ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌ڕووی میكانیكییه‌وه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 1.6 لیتره و هێزی 225 ئه‌سپیشی هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 31 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئۆپڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، له 21 كانوونی دووه‌می ساڵی 1862 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی ئاده‌م ئۆپڵ، به‌رهه‌مه‌كانی له جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، هه‌ر له ساڵی 2016دا 1.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی فرۆشتووه.
PM:02:04:03/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 14556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت