ئۆدی ئۆتۆمبیلێکی ناوازەی دیکەی خستە بازاڕەوە
        
                نوێترین ئۆتۆمبیلی ئۆدی
        
        
        
          وێستگە نیوز-
	
	کۆمپانیای زەبەلاحی ئۆدی لە بەرھەمێکی نوێیدا ئۆتۆمبیلێکی خستە بازارەکانی جیھانەوە کە بەشێوازێکی زۆر بەھیز و دیزاینێکی سەرسورھێنەر دروستی کردووە.
بەپێی ھەواڵێک کە  لە ماڵپەری "moto1 " بڵاوکراوەتەوە، باس لە نوێترین ئۆتۆمبیلی ئۆدی دەکات، کۆمپانیای ئۆدی یەکێک لە نوێترین و باشترین و بەھێزترین ئۆتۆمبیلەکانی لە جۆری "  Q5 "  دەخاتە بازارەوە ، ھاوکات ئۆتۆمبیلەکە بە جۆرێک دیزاینکراوە کە بەرگەی بەریەک کەوتن بکەوێت و ڕوخسارێکی بەھێزیشی پێ بەخشیوە کە ھاوشێوەی ئۆتۆمبیلی جۆری گرۆس ئۆڤەری وەرزشییە و ئۆتۆمبیلە نوێیەکەش قەبارەکەی کەمێک لە ئۆتۆمبیلەکانی پێشوتری  " Q5 " گەورەترە  .
لەگەڵ ئەوەشدا، درێژی ئۆتۆمبیلەکە 4 مەتر و 68 سم و پانییەکەشی 187 سم ، بەرزیەکەی 166 سانتیمەتر دەبێت .
ئەوەی جێی سەرنجە ئەو جۆرە نوێیەی ئۆتۆمبیلەکە چەندین  تایبەتمەندی جیاواز وسەرنجڕاکێشی ھەیە کە لەوانەی تر جیادەکاتەوە ، ئەو ھێزە گەورەی ئەم ئۆتۆمبیلە بە بزوێنەرێکی 8 پستۆنی پشتیوانی دەکرێ کە ھێزی  245ئەسپی ھەیە ، لەگەڵ گێربۆکسێکی 8نمرەیی .لە ناوەوەش کابینەیەکی فراوانی ھەیە کە کوشنەکانی بە جڵد و دار دیزاینکراوە. 
ھەورەھا ئۆتۆمبیلەکە دەتوانێت لە ماوەی  6 چرکە یان کەمتردا خێزاییەکی  لە سفرە و بگەیەنێتە 100 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا .
ئۆدی کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە ، تایبەتە بە دروستکردنی ئۆتۆمبیل ئەو کۆمپانیایە سەر بە گروپی کۆمپانیایاکانی  فۆلکسواگۆنە و مێژووی دامەزراندنی  کۆمپانیاکەش  بۆ ساڵی 1899دەگەرێتەوە .  
        
        
PM:07:41:21/05/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									5376
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت