نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشکردنی مووچە
وێستگه نیوز ـ
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەوان 25ی هەموو مانگێکیان بۆ دابەشکردنی مووچە دیاریکردووە و پێوەی پابەندن و ئەوەش، بە مانای ئەوە دێت کە بەر لە نەورۆز مووچە دابەشناکرێت.
ئەمڕۆ و پاش بەکۆتاهاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەنووسیدا لەبارەی بڕیارەکانی ناو کۆبوونەوەکە جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: کە بڕیاریانداوە هەموو 25ی مانگێک مووچە دابەشبکەن.
لەبارەی لێبڕینی مووچەشەوە باسی لەوەکرد، کە رێژەی لێبڕین دەبێت وەزارەتی دارایی دیاریبکات و بەپێی داهاتی حکومەت دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە کۆبوونەوەی پێشووی لیژنەی باڵای کۆرۆناشدا جوتیار عادل رایگەیاندبوو، کە لە هەموو 25ی مانگێکدا مووچە دابەشدەکەن.
پێشتر ئه‌رشه‌د لۆلانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو، كه دابه‌شكردنی مووچه پێش نا‌خرێت و هه‌موو 25ی مانگێك دابه‌ش ده‌كرێت.
باسی له‌وه‌شكردبوو، كه بۆ ئه‌م مانگه‌ش به‌پێی زانیارییه‌كانی رێژه‌ی لێبڕین بۆ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران سه‌دا 21 ده‌بێت و بۆ پله باڵاكانیش سه‌دا 50 ده‌بێت.
PM:10:59:10/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 5432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت