وێستگەنیوزـ
فیردەوس دڵشاد
ئەمڕۆ لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و نرخی 100 دۆلار بۆ ئاستی 168 هەزار دینار دابەزی، لە بەرامبەریشدا نرخی زێڕ و زیو بەرزبوونەوەیان تۆمارکرد.
ئەمرۆ دووشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2026، بەپێی ئەو نرخانەی لە بازاڕ و بۆرسەکانی دراو تۆمارکراون، ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە شارە جیاوازەکاندا بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت:
بۆرسەی هەولێر: 168,100 دینار
بۆرسەی دهۆک: 168,150 دینار
بۆرسەی سلێمانی: 168,500 دینار
بۆرسەی کەرکوک: 168,600 دینار
بۆرسەی بەغداد: 168,000 دینار
بۆرسەی بەسرە: 168,000 دینار
بۆرسەی نەجەف: 168,050 دینار
لە لایەکی دیکەوە، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتووەتە 3,608 دۆلار و کیلۆیەک زێڕیش بە 115,979 دۆلارە. نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی ناوخۆدا بەم جۆرەیە:
1 مسقاڵ زێڕی عەیارە 24: 980,000 دینار
1 مسقاڵ زێڕی عەیارە 22: 898,000 دینار
1 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21: 858,000 دینار
1 مسقاڵ زێڕی عەیارە 18: 736,000 دینار
هاوکات سەبارەت بە نرخی زیو، لە ئێستادا ئۆنسەیەک زیو بە 42 دۆلار و کیلۆیەک زیویش بە 1,358 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
AM:08:11:23/11/2026
ئهم بابهته 1024
جار خوێنراوهتهوه