داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی بە رێژەی زیاتر لە 49% کەمی کردووە
وێستگەنیوز- بابان عومەر
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویکردەوە، داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی لە رۆژی 14ی 11ی 2026 تا 20ی 11ی 2026، بڕی 8 ملیار و 694 ملیۆن و 983 هەزار و 56 دینار بووە.
بەپێی داتاکانی ماڵپەڕەکە، لە کۆی ئەو داهاتە 85%ی بە شێوەی نەختینەیە و 15%ی بە شێوەی چەکە، هەروەها مەقاسە سفرە.
هەر بە گوێرەی ئامارەکانی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی رابردوو، زیاتر لە 8.42 ملیار دینار و بە رێژەی زیاتر لە 49.21% کەمی کردووە.
پڕۆژەی شەفافیەت لە رۆژی 15ی 12ی 2022 و دوای 30 ساڵ لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرا، و لە ئێستاشدا رۆژانە دەتوانرێت سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە رێگەی ماڵپەڕی شەفافیەتەوە بزانرێت.
AM:11:47:20/11/2026
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت