داهاتی هەفتانەی سلێمانی گەیشتە سەروو 10.83 ملیار دینار
وێستگەنیوز- بابان عومەر
بەپێی نوێترین داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی هەفتەی رابردووی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، لەگەڵ هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکان ئاشکرای کردووە، لە ماوەی یەک هەفتەدا (لە رۆژی 7ی 11ی 2026 تا 13ی 11ی 2026)، کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی بریتی بووە لە 10 ملیار و 830 ملیۆن و 710 هەزار و 546 دینار (زیاتر لە 10.83 ملیار دینار).
بەپێی بەراوردکاریی ئامارەکان لەگەڵ هەفتەی پێشووتر (31ی 10ی 2026 تا 6ی 11ی 2026)، کە تێیدا داهات 5 ملیار و 367 ملیۆن و 718 هەزار و 340 دینار بووە، داهاتی ئەم هەفتەیەی ناوچەکە بڕی 5 ملیار و 462 ملیۆن و 992 هەزار و 206 دینار (زیاتر لە 5.46 ملیار دینار) زیادی کردووە، بەمەش رێژەی بەرزبوونەوەکە گەیشتووەتە 101.77%، ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی پێشووتر داهاتەکە دابەزینی بە رێژەی 71.41% تۆمار کردبوو.
سەبارەت بە شێوازی کۆکردنەوەی ئەو داهاتە، ماڵپەڕەکە روونیکردووەتەوە کە 89%ی پارەکە بە شێوەی نەختینە وەرگیراوە و 11%ی بە شێوەی چەک بووە؛ بەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشووتر (77% نەختینە و 23% چەک)، پشکی داهاتی نەختینە لە 77%ەوە بۆ 89% بەرزبووەتەوە و پشکی چەک لە 23%ەوە بۆ 11% دابەزیوە.
AM:10:06:13/11/2026
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت