داهاتی هەفتانەی سلێمانی زیاتر لە 13 ملیار دینار کەمی کردووە؛ رێژەی دابەزینەکە گەیشتە 71%

‌

وێستگەنیوز-

بەپێی نوێترین داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی هەفتەی رابردووی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، لەگەڵ هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان، بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و بەراورد بە هەفتەی پێشووتر بە رێژەی زیاتر لە 71% دابەزیوە.


ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکان ئاشکرای کرد، لە ماوەی یەک هەفتەدا (لە رۆژی 31ی 10ی 2026 تا 6ی 11ی 2026)، کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی بریتی بووە لە 5 ملیار و 367 ملیۆن و 718 هەزار و 340 دینار (زیاتر لە 5.36 ملیار دینار).

بەپێی بەراوردی ئامارەکان لەگەڵ هەفتەی رابردووتر، داهاتی ئەم هەفتەیەی ناوچەکە زیاتر لە 13 ملیار دینار کەمی کردووە، بەمەش رێژەی دابەزینەکە گەیشتووەتە 71.41%.

سەبارەت بە شێوازی کۆکردنەوەی ئەو داهاتە، ماڵپەڕەکە روونیکردووەتەوە کە 77%ی پارەکە بە شێوەی نەختینە وەرگیراوە و 23%ی بە شێوەی چەک بووە، لە کاتێکدا داهاتی مەقاسە بە سفر تۆمار کراوە.


AM:10:05:06/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت