سایلۆی سلێمانی: ئەمڕۆ چەکی پارەی گەنمی 2025 بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت

‌

وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا داوا لە سەرجەم ئەو جوتیارانە دەکات کە بۆ وەرزی کشتوکاڵی 2025 گەنمیان رادەست کردووە، سەردانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.


بەپێی راگەیەندراوەکە، پێویستە جوتیاران ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانی هۆبەی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی بکەن، هاوکات جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت ئەو کەسەی گەنمەکەی بە ناوەوە تۆمارە خۆی راستەوخۆ ئامادە بێت، یاخود کەسی نوێنەری بە بریکارنامەیەکی یاسایی و نوێکراوەوە ئامادە بێت.

هەر لە راگەیەندراوەکەی سایلۆی سلێمانیدا هاتووە، ئەگەر بریکارنامەی نوێنەرەکە بەسەرچووبێت، پێویستە پێش سەردانیکردنی هۆبەی ژمێریاری نوێ بکرێتەوە، هەروەها مەرجە ئەو کەسەی ئامادە دەبێت کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت تا رێکارەکانی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکە جێبەجێ بکرێت.


AM:08:46:18/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت