داهاتی نانەوتیی سلێمانی لەم هەفتەیەدا کەمیکرد و نزیک بووەوە لە 10 ملیار دینار

‌

وێستگەنیوز-

بەپێی داتا و خشتەکانی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە ماوەی نێوان 10ی 10 تا 16ی 10ی 2026، بریتی بووە لە 9 ملیار و 908 ملیۆن و 70 هەزار و 84 دینار.


داتاکانی ماڵپەڕەکە دەریدەخەن کە داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بڕی 665 ملیۆن دینار کەمی کردووە، کە ئەوەش دەکاتە رێژەی زیاتر لە 6.29%ی کۆی داهات، لە کاتێکدا داهاتی هەفتەی پێشووتر نزیکەی 10 ملیار و 573 ملیۆن دینار بووە.

سەبارەت بە شێوازی داهاتەکەش، ئاماژە بەوە کراوە که 82%ی بە شێوەی نەختینە بووە و 18%ەکەی تریشی بە شێوەی چەک بووە، لە کاتێکدا مەقاسە سفر بووە.


AM:09:55:16/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت