حکومەتی عێراق نرخی دۆلاری دەستکاریکرد و بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە
وێستگەنیوز-
شەوی رابردوو سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی کۆبووەوە و بە فەرمی بڕیاری لەسەر گۆڕینی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی پەسەند کرد.
بەپێی بڕیارە نوێیەکەی حکومەت، نرخی کڕینی 1 دۆلاری ئەمریکی لە وەزارەتی داراییەوە بە 1,500 دینار دەبێت، هاوکات نرخی فرۆشتنی 1 دۆلار بە بانکەکان بە 1,510 دینار دیاریکراوە.
هەر بەپێی بڕیارەکە، لەمەودوا بانک و دامەزراوە داراییەکان بە نرخی 1,520 دینار 1 دۆلار بە هاووڵاتییان دەفرۆشن.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەم دەستکاریکردن و گۆڕانکارییە لە نرخی فەرمیی دۆلار، لە ئەمڕۆوە راستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
AM:09:09:07/10/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت