داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی بە رێژەی زیاتر لە 55% دابەزی

‌

وێستگەنیوز-

قەبارەی داهاتی نانەوتی لە هەفتەی رابردوودا لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان بەراورد بە هەفتەی پێشتر بە رێژەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردووە و زیاتر لە 55% کەمی کردووە.


بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەڕی شەفافیەتەوە بڵاوکراونەتەوە، کۆی داهاتی نانەوتیی هەفتەی رابردووی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە شانبەشانی ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان، بریتی بووە لە 7 ملیار و 183 ملیۆن و 513 هەزار و 535 دینار.

لە بارەی شێوازی کۆکردنەوەی ئەو داهاتەشەوە، ئامارەکان ئاشکرای دەکەن کە 69%ـی کۆی داهاتەکە بە شێوەی نەختینە بووە، لە کاتێکدا 31%ـی داهاتەکە بە شێوەی چەک تۆمار کراوە.

ئەم دابەزینە بەرچاوەی داهات لە کاتێکدایە کە لە هەفتەی پێشتردا بڕی داهاتی نانەوتیی ئەو ناوچانە گەیشتبووە 16 ملیار و 211 ملیۆن و 487 هەزار دینار، بەوپێیەش داهاتی هەفتەی رابردوو بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی، بە رێژەی زیاتر لە 55% کەمی کردووە.


AM:10:43:02/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو