ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەهێنرێت


وێستگەنیوز-

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ شەممە 19ی ئەیلوول، بە دابەشکردنی مووچەی چەند بەش و دەزگایەکی ئەمنی، کۆتایی بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەهێنرێت.


بەگوێرەی خشتەکە، لە چوارچێوەی دەزگا ئەمنییەکاندا ئەمڕۆ مووچەی هەریەک لە ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دامودەزگا ئەمنییەکان دابەش دەکرێت.

هاوکات هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، بە دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی فەرماندەیی دەڤەری 1 و 2، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب بە تەواوی کۆتایی پێدێت.


AM:09:01:19/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت