ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: چوار هۆكار هه‌ن بۆ گۆڕینی دراوی عێراقی
وێستگه‌نیوز –
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه دراوه‌كه‌ی بگۆڕێت و له ئێستاشدا هه‌موو نموونه و شێوه و قیاسه‌كانی حازرن، بڕی ئه‌و وه‌ره‌قه چاپكراوانه‌ش (7) ملیار و نیو وه‌ره‌قه‌یه به‌هه‌موو فیئه‌كانیه‌وه، كه تێچووه‌كه‌ی بڕی (250) ملیۆن دۆلای تێده‌چێت، ده‌شڵێت: "چوار هۆكار هه‌ن بۆ گۆڕینی دراوی عێراقی".
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌رواری 2026/8/23 میوانداری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیمان كرد له لیژنه‌ی دارایی (تائه‌مڕۆش هه‌ر له لیژنه‌ی دارایی ده‌وام ده‌كه‌م) كۆمه‌ڵێك بابه‌تی هه‌ستیارمان تاووتوێ كرد له‌هه‌مووی گرنگتر بۆ بازاڕ، سفره‌كانی سه‌ر دینار و گۆڕینی دراوه‌كه بوو.
*گۆڕینی دراو له ده‌سه‌ڵاتی بانكی ناوه‌ندییه به‌پێی مادده‌ی (16) و (32) له‌یاسای بانكی ناوه‌ندی ژماره (82)ی ساڵی (2017)ی هه‌مواركراو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بانكی ناوه‌ندی له‌ساڵی (2012)ه‌وه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه دراوه‌كه‌ی بگۆڕێت و له ئێستاشدا هه‌موو نموونه و شێوه و قیاسه‌كانی حازرن، بڕی ئه‌و وه‌ره‌قه چاپكراوانه (7) ملیار و نیو وه‌ره‌قه‌یه به‌هه‌موو فیئه‌كانیه‌وه، كه تێچووه‌كه‌ی بڕی (250) ملیۆن دۆلای تێده‌چێت و چوار وڵاتیان دیاری كردوه كه ئه‌وانیش (ئه‌ڵمانیا - فه‌ره‌نسا - ئوسترالیا - به‌ریتانیا)ن، به‌تێبینی ئه‌وه‌ی هه‌مان نرخ و هه‌مان به‌هایان هه‌بێت.
*هۆكاری گۆرینی دراوی عێراقیش ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: بڕێك دراوی عێراق چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می بانكی و ده‌یانه‌وێت ئه‌و پارانه بسوتێنن.
دووه‌م: له‌ئه‌نجامی بوونی گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره و لێپێچینه‌وه‌ی ده‌زگای ده‌ستپاكی، بڕێكی زۆری نه‌ختینه‌ی عێراق شاراوه‌ته‌وه له باخ و مه‌زرا و شوێنه نهێنیه‌كاندا و ده‌یانه‌وێت ئه‌م بڕانه بخه‌نه‌وه نێو ده‌زگای بانكه‌وه.
سێهه‌م: له‌به‌رئه‌وه‌ی دراوی عێراق له 2005ه‌وه چاپ كراوه و هه‌مان شێوازی هه‌یه، بۆیه ترسی ته‌زویركردنی زۆر بووه له‌كاتێكدا دراوه‌كه هه‌ندێ خاڵی لاوازی هه‌یه.
چواره‌م: له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ ناوه‌ندێك نییه كه دراوی عێراقی چالاكی تێدا ئه‌نجام بدرێت و هاوڵاتیان متمانه‌یان به سیسته‌می بانكی نییه بۆ خه‌زنكردنی پاره‌كانیان، سه‌رمایه‌یه‌كی نه‌ختینه‌یی زۆر بۆته سه‌رمایه‌ی عاتڵ و ده‌یانه‌وێت ئه‌م سه‌رمایه‌یه بكه‌وێته‌وه چالاكی و گۆڕینه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی بانكه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌مه‌ودوا پاره زیاده‌كانیان له‌بانك دابنێن.
*ئه‌م پرۆسه‌یه له‌نێوان 3 ساڵ تا 7 ساڵی ده‌وێت.
PM:09:08:23/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 1476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت