هاوكاری دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی 7 دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژی دووشه‌ممه هاوكاری دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی (7) دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی ئابی 2026، هاوكاریی دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی (7) خرایه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بوودجه و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی) رێكاره دارایی و ژمێریارییه‌كانی ئه‌نجام داوه بۆ دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كه.
راشیگه‌یاندووه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری (24)ی ئابی 2026 ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
PM:04:35:23/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت