فالح ساری: داخستنی گه‌رووی هورمز كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابووری عێراق هه‌بووه
وێستگه‌نیوز –
فالح ساری وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند كه به‌ره‌و په‌سه‌ندكردنی یه‌كه‌مین بودجه‌ی به‌رنامه و كارایی له مێژووی عێراقدا هه‌نگاو ده‌نێن، ده‌شڵێت: "داخستنی گه‌رووی هورمز كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابووری عێراق هه‌بووه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی ئابی 2026، نووسینگه‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی فالح ساری، وه‌زیری دارایی عێراق، پێشوازی له عیرفان سدیق، باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌ره‌پێدانی ئاستی هاوكارییه ئابووری و داراییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات تاووتوێ كرا.
له دیداره‌كه‌دا وه‌زیری دارایی عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و په‌سه‌ندكردنی یه‌كه‌مین بودجه‌ی به‌رنامه و كارایی له مێژووی خۆیدا هه‌نگاو ده‌نێت، به‌پێی به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خه‌رجییه گشتییه‌كان كه ته‌رخانكردنی سه‌رچاوه داراییه‌كان راسته‌وخۆ ده‌به‌سترێته‌وه به به‌دیهێنانی به‌رنامه و ئه‌نجامه‌كان، به جۆرێك كه كارایی و شه‌فافیه‌تی به‌كارهێنانی سامانی گشتی بچه‌سپێنێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی به قه‌یرانه هه‌رێمییه‌كان كرد و وتی: "داخستنی گه‌رووی هورمز شوێنه‌واری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابووریی عێراق به‌جێهێشتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جووڵه‌ی بازرگانی و هه‌نارده و ته‌وژمی فرۆشتنی نه‌وت په‌یوه‌سته به په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی دارایی به‌رده‌وامه له گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست بۆ تێپه‌ڕاندنی، به‌هێزكردن و زیادكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان، په‌ره‌پێدانی كه‌ره‌سته و ئامرازه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی و به‌رده‌وامیدان به رێڕه‌وی چاكسازیی ئابووری له دامه‌زراوه‌كاندا.
لای خۆیه‌وه، عیرفان سدیق باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند كه شانشینی یه‌كگرتوو ئاماده‌یه به‌رده‌وام بێت له پێشكه‌شكردنی هاوكاریی ته‌كنیكی، پسپۆڕی و راوێژكاری له بواره دارایی و ئابوورییه‌كاندا، به جۆرێك كه هاوكار بێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای دامه‌زراوه داراییه‌كانی عێراق و پته‌وكردنی هاوكاریی دووقۆڵیی نێوان هه‌ردوو وڵات.
PM:07:32:16/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت