"له دوو رۆژی داهاتوودا بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی هه‌رێم ده‌درێت"
وێستگه‌نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "له دوو رۆژی داهاتوودا بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی هه‌رێم ده‌درێت"، ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره له به‌غداوه، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كات".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند كه "لیستی مووچه‌ی مانگی ته‌ممووز به‌ته‌واوی ئاماده‌یه. پێشبینی ده‌كرێت له دوو رۆژی داهاتوودا بڕیاری خه‌رجكردنی پاره‌كه بدرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ كوردستان 24 وتی: "له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره‌كه بۆ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌ت، خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه راده‌گه‌یه‌نرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 7 ته‌نیا سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 15ی ئابه، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی ته‌مووزیان وه‌رنه‌گرتووه.
دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت په‌یوه‌ندی به چه‌ند هۆكارێكی داراییه‌وه هه‌بووه له به‌غدا، له‌وانه، كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی گشتیی عێراق، سنوورداربوونی فرۆشتنی نه‌وت. ئه‌مه مانگه دابه‌شكردنی مووچه‌ش له عێراق بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته دواكه‌وت.
PM:03:26:15/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت