"وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ستی به ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2027 كردووه"
ئیخلاس دلێمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ب
وێستگه نیوز –
ئه‌مڕۆ هه‌ینی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2027 كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌فته‌ی داهاتوو یاسای به‌خشین و قه‌رزكردن ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان.
ئیخلاس دلێمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی عێراق (واع)ی وت: "له سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ لای سه‌رۆك وه‌زیران، چه‌ند پرسێك رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا، له‌وانه‌ش پێشكه‌شكردنی بودجه‌ی ساڵی 2027".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "لیژنه‌ی دارایی ئه‌ركی یاسادانانی یاسای به‌خشین و قه‌رزكردنی له ئه‌ستۆ گرتووه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تیش رێككه‌وتن كراوه بۆ تێپه‌ڕاندنی و هه‌فته‌ی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت".
وتیشی: "وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستیكردووه به ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2027، ستراتیژی بودجه‌ی دارشتووه، كه لیژنه‌ی دارایی و چه‌ند وه‌زاره‌تێك و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارن، تا پێشكه‌شی لیژنه‌كه‌ی بكات".
دلێمی باسی له‌وه‌شكرد كه "رێككه‌وتنێك له نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و لیژنه‌ی دارایی هه‌یه كه پێویسته بودجه ئاماده بكرێت و به خێرایی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه تێپه‌ڕێنرێت، به له‌به‌رچاوگرتنی پێویستی وڵات بۆ بودجه تا سه‌قامگیری دارایی دیاری بكات، له‌وانه‌ش دیاریكردنی نرخی دۆلار، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت، میكانیزمی هه‌نارده‌كردن، و رێكاره‌كانی كاركردن".
سه‌باره‌ت به به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌سته‌كان ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی باسی له‌وه‌كرد كه "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی گفتووگۆمان له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كان نه‌كردووه، به‌ڵام به‌هۆی وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه دۆخی دارایی سه‌خته، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ین حكومه‌ت له ورده‌كاری لایه‌نه داراییه‌كان قووڵ نه‌بێته‌وه".
ئیخلاس دلێمی راشیگه‌یاند كه "به‌پێی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی ده‌بێت 10 بۆ 15ی ئه‌م مانگه بودجه بگاته په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی بۆ ساڵی داهاتوو و هیوادارین پرسی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی پایه و ده‌رماڵه له چوارچێوه‌ی بودجه‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت".
PM:03:37:14/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت