راوێژكارێكی زه‌یدی: به‌هۆی داخستنی گه‌رووی هورمزه‌وه عێراق زیاتر له 40 ملیار دۆلار زه‌ره‌ری كردووه
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح –
راوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه به‌هۆی داخستنی گه‌رووی هورمزه‌وه عێراق له‌ماوه‌ی 6 مانگدا زیاتر له 40 ملیار دۆلار زه‌ره‌ری كردووه، ده‌شڵێت: "هه‌موو شتێك له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه و مه‌ترسی له‌سه‌ر مووچه نییه".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری ئابووری عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق تایبه‌ت قسه‌ی بۆ وێستگه‌نیوز كرد و و تی: "قه‌یرانی ئابووری سه‌پێندراوه به‌سه‌ر عێراقدا و بابه‌تێكی ناوخۆیی نییه و به‌هۆی سیاسه‌تی ناوخۆییه‌وه نییه، به‌ڵكو به‌هۆی بارودۆخی جێوسیاسییه‌وه‌یه كه زیانی له ناوچه‌كه داوه به دیاریكراوی شه‌ڕی گه‌رووی هورمز".
وتیشی: "عێراق له 70% نه‌وته‌كه‌ی له رێگه‌ی هورمزه‌وه هه‌نارده ده‌كات بۆ بازاڕه‌كانی ئاسیا و بودجه‌ش له 90%ی پشتی به داهاتی نه‌وت به‌ستووه و له‌ئێستا دابه‌زیووه بۆ كه‌متر له 30%".
راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكراشیكرد كه "له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه قه‌یرانێكی گه‌وره هه‌یه له بودجه‌ی گشتیدا و پشت به یه‌ده‌كی بانكی ناوه‌ندی ده‌به‌سترێت به دراوه بیانیه‌كان و چه‌ند رێكارێكی تری بانكه‌كه و له‌م رێگه‌یه‌وه پاره بۆ وه‌زاره‌تی دارایی دابین ده‌كرێت".
ده‌شڵێت: "بارودۆخی دارایی و ئابووری عێراقیش په‌یوه‌سته به شه‌ڕی گه‌رووی هورمزه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عێراق هه‌وڵ ده‌دات له رێگه‌ی هێڵی كه‌ركوك- جیهانی توركیاوه نه‌وت هه‌نارده بكات له 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌وه تا ملیۆن و نیوێك به‌رمیل و له رێگه‌ی هێڵی بانیاسه‌وه به بارهه‌ڵگر نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێكارێكی ناوخۆیی".
رونیشیكرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر شه‌ڕی هورمز درێژه بخایه‌نێت ئێمه ده‌ستبه‌رداری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌بین له هورمزه‌وه و روو ده‌كه‌ینه بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا و هه‌موو ئاڕاسته‌كان ده‌گۆڕدرێن".
راوێژكاره‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی بۆ وێستگه‌نیوز باسی له‌وه‌شكرد كه "عێراق زیاتر له 40 ملیار دۆلار زه‌ره‌ری كردووه به‌هۆی شه‌ڕی گه‌رووی هورمزه‌وه له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 6 مانگدا و مانگانه‌ی مووچه‌خۆرانی ده‌گاته كه‌متر له 8 ترلیۆن دینار عێراقی، بۆ نزیكه‌ی 10 ملیۆن كه‌س، به‌ڵام هه‌موو شتێك له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه و مه‌ترسی له‌سه‌ر مووچه نییه".
PM:11:31:10/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت