ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی و هه‌نگاوی داهاتووی حكومه‌ت ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق، له باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی درایی له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌م ته‌وه‌رانه كراوه:
1-حكومه‌ت به‌ره‌و به‌تایبه‌تكردن ده‌ڕوات.
2-پرۆژه‌ی لابردنی سفری سه‌ر دیناری عیراقی له‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ختێنه‌ییه و بیر له‌لابردنی ده‌كه‌نه‌وه مه‌به‌ست لێی شه‌ره له‌دژی گه‌نده‌ڵی (پلانێكی گرنگی له‌پشته).
3- له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌سیكۆدا و ده‌بێت ته‌واوی خاڵه سنورییه نافه‌رمیه‌كان دابخرێن.
4- ده‌عم له‌سه‌ر زۆر خزمه‌تگوزاری كه‌مده‌كرێته‌وه وه‌ك كاره‌با و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروست ، به‌ڵام ناهێڵن هه‌ژاره‌كان زیانمه‌ند بن.
5-یاسای بوجه له بوجه‌ی بنوده‌وه ده‌گۆرێت بۆ بوجه‌ی جێبه‌جێكردن و پرۆگرام له‌م ساڵدا دوو پارێزگا‌و دوو سێكته‌رو ووه‌زاره‌تێك بوجه‌كه‌یان به‌شێوه‌ی بوجه‌ی جێبه‌جێكردن و پرۆگرام ده‌بێت.
6- به‌نیاز هه‌ن هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دوابخه‌ن تا هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی په‌رله‌مانی فیدراڵ.
7-باس له‌گۆرینی نرخی دینار به‌رانبه‌ر دۆلار كرا.
8- باسی لابردنی به‌خشینی گومرگی كرا له‌سه‌ر كاڵاكان كه‌بۆ هه‌ندێ دامه‌زراوه كراوه.
PM:10:43:10/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت