راوێژكارێكی زه‌یدی هۆشداری ده‌دات له پشتبه‌ستن به قه‌رزكردن بۆ پێدانی مووچه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی ئابی 2026، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری ئابووری و دارایی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، هۆشداریدا له پشتبه‌ستن به قه‌رزكردن بۆ دابینكردنی خه‌رجییه كارگێڕییه‌كان وه‌ك مووچه، ده‌شڵێت: "گرفتی مووچه كاتییه و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ده‌ڵێت: "قه‌یرانی دارایی ئێستای عێراق شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر نییه، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی نه‌بوونی هاوسه‌نگییه له‌نێوان كاتی هاتنی داهاته‌كانی نه‌وت بۆ گه‌نجینه و واده‌ی شایسته‌كانی خه‌رجی مانگانه".
وتیشی: "قه‌یرانه‌كه له لاوازی هه‌مه‌چه‌شنی ئابووری و كه‌می كارایی له كۆكردنه‌وه‌ی باج و گومرك و دواكه‌وتنی چاكسازییه دارایی و ئیدارییه‌كان سه‌رچاوه ده‌گرێت"، كه به وته‌ی ئه‌و راوێژكاره "رێگرن له توانای حكومه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه ئابوورییه‌كان".
ساڵح جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "زیادبوونی پابه‌ندبوونه جێگیره‌كان له بودجه‌دا توانای مانۆڕكردنی حكومه‌تی كه‌مكردووه‌ته‌وه كاتێك داهاته‌كان كه‌مده‌بێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه".
ئه‌و راوێژكاره جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی "هێشتنه‌وه‌ی قه‌رزكردن له سنوورێكی وردی له‌به‌رچاوگیراودا و پشت نه‌به‌ستن پێی وه‌ك ئامرازێكی هه‌میشه‌یی بۆ دابینكردنی دارایی خه‌رجییه‌كانی كاركردن" كرده‌وه.
راشیگه‌یاند كه "هه‌رچه‌نده عێراق قه‌یرانی دارایی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و گرفته‌ی مووچه كاتییه و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه‌ش بۆ ئه‌و ئاڵۆزیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ناوچه‌كه هه‌یه، چونكه داهاتی عێراق له‌سه‌ر نه‌وته و هه‌ركاتێك هه‌نارده‌ی نه‌وت رابگیرێت ئه‌و گرفته دروست ده‌بێت".
PM:05:24:04/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت