نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه
وێستگه‌نیوز -
دوای بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆی ده‌ریایی به‌سه‌ر ئێران‌دا كه له‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 83 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر به‌رزبووه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 83 دۆلار و 31 سه‌نت.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 78 دۆلار و 26 سه‌نت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 79 دۆلار و 39 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 74 دۆلار و 62 سه‌نت مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.
PM:09:34:13/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت