نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
وێستگه‌نیوز –
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه له زاری رامیار حه‌یده‌ر سه‌عید، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڵاویكرده‌وه كه:
*عیراق به‌گشتی به‌قه‌یرانی پاره‌ی كاشدا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكار بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران بۆ هه‌رێم.
*به‌هه‌مان هۆكار مووچه‌خۆرانی عیراقیش له‌م مانگه‌دا، وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان دواكه‌وتووه‌و دوای 40 رۆژ، كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو مووچه‌یان وه‌رگرت.
*ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له‌عیراق هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پله باڵاوه، هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دیناری عیراق و نه‌بوونی پاره‌ی كاش.
*له‌ماوه‌ی رابردوودا بینیمان ده‌یان ملیار دیناری گه‌نده‌ڵكاران ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
*سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی عیراق، لارییان له‌ناردنی مووچه له‌كاتی خۆیدا بۆ هه‌رێم نییه.
*نه‌ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ رێگر نابێت بۆ ناردنی مووچه، چونكه حكومه‌تی هه‌رێمیش نه‌توانێ له‌واده‌ی خۆیدا پاره‌ی داهاتی ناوخۆ بۆ عیراق بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌كۆی گشتی مووچه ده‌بڕدرێت (مقاصه) و پاشان مووچه بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت.
پێشتر خالید شوانی، وه‌زیری دادی عیراق، رایگه‌یاند بوو كه "له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا پاره‌ی مووچه كۆدهكرێتهوهو بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت".
رۆژی 26ی 5ی 2026، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كرد‌و له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا كۆتایی بهپڕۆسهكه هێنا، له‌و واده‌یه‌شه‌وه تا ئه‌مڕۆ 12ی 7ی 2026، كه نزیكه‌ی 50 رۆژ ده‌بێت مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌یان پێنه‌دراوه‌و له‌بارودۆخێكی سه‌ختی ئابووریدان.
PM:06:30:12/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 1520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت