نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه
وێستگه‌نیوز -
دوای لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆی ده‌ریایی به‌سه‌ر ئێران‌دا و ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت نزیكبووه‌وه له 80 دۆلار.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر به‌رزبووه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 79 دۆلار و 97 سه‌نت.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 75 دۆلار و 57 سه‌نت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 76 دۆلار و 26 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 72 دۆلار و 45 سه‌نت مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.
PM:06:23:08/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت