بەغدا مووچەی مانگی 6 رەوانە دەکات و هەوڵدەدرێت لێبڕین نەیگرێتەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 4ی تەمووزی 2026، میدیای پارتی زانیاری لەبارەی هاتنی مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کە بەپێی زانیارییەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا حکومەتی فیدراڵ دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، کە لە ئێستادا چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەوڵەکان بۆ ئەوەن بڕی ئەو 120 ملیار دینارەی پێشتر دەبڕدرا، ئەم مانگە نەبڕدرێت و مووچە بەتەواوەتی بگاتە هەرێمی کوردستان.

ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردووەتەوە، ئەگەر حکومەتی عێراق بڕیارێکی ئەرێنی بدات، رەنگە مووچەی ئەم مانگە بەبێ هیچ لێبڕینێک لە بەغداوە رەوانە بکرێت.

سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاشکرای کردووە، لە ئەگەری گەیشتنی تەواوی پارەکە لە بەغداوە، ئەوا مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستیش دواناکەوێت و کار بۆ ئەوە دەکرێت لە کاتی خۆیدا و هاوشانی فەرمانبەرانی تر دابەش بکرێت.


AM:09:16:04/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت