نرخی نه‌وت و زێڕ به‌رزبووه‌وه
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته سه‌روو 72 دۆلار.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ی ته‌مموزی 2026، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 72 دۆلار و 40 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، له‌كاتێكدا دوێنێ به 70 دۆلار و 89 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 69 دۆلار و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت له‌كاتێكدا دوێنێ به 67 دۆلار و 88 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهاندا یه‌ك ئۆنسه زێڕ به چوار هه‌زار و 167 دۆلاره كه دوێنێ به چوار هه‌زار و 57 دۆلار بوو.
AM:09:06:03/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت