رۆیته‌رز: عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له ئۆپێك ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر پشكی وڵاته‌كه له چوارچێوه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) زیاد نه‌كرێت، عێراق ناچار ده‌بێت هه‌موو بژارده به‌رده‌سته‌كان تاووتوێ بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی وتووه كه "له ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی ئێران و ئه‌مریكا، عێراق تووشی قه‌یرانی دارایی سه‌خت بووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "زۆر گرنگه پشكی هه‌نارده‌كراوی وڵاته‌كه‌ی له ئۆپێك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكرێت و پێویسته ئه‌و بابه‌ته زۆر به جددی وه‌ربگیرێت".
له پێشهاتێكی په‌یوه‌ندیداردا، سه‌رچاوه‌كان به ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، كه به‌رپرسانی عێراق تاووتوێی بیرۆكه‌ی كشانه‌وه له ئۆپێك ده‌كه‌ن.
راشیانگه‌یاندووه كه "پلانی ئێستا مانه‌وه‌یه له‌ناو رێكخراوه‌كه و به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زیاتره".
به‌هۆی داخرانی گه‌رووی هورمزه‌وه كه رێڕه‌وێكی ئاوی گرنگه و نزیكه‌ی 90%ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی كه بڕبڕه‌ی پشتی بودجه‌یه‌ی نیشتمانییه، پێدا تێده‌په‌ڕێت، عێراق ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه.
PM:12:04:25/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت