نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت هاته خوار 74 دۆلار
وێستگه‌نیوز –
دوای راگرتنی شه‌ڕی كه‌نداو و كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت هاته‌خوار 74 دۆلار.
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر نزمبووه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 73 دۆلار و 97 سه‌نت.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 70 دۆلار و 38 سه‌نت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 76 دۆلار و 47 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 72 دۆلار و 62 سه‌نت مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.
PM:06:57:24/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت