نوێترین بڕیاری‌ وه‌زیری‌ دارایی عێراق سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز –
به‌گوێره‌ی‌ نوێترین بڕیاری‌ وه‌زیری‌ دارایی عێراق، له‌مه‌ودوا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام به‌غدا 120 ملیار دیناره‌كه‌ نانێرێت و ده‌بێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ داهاتی‌ ناوخۆ پڕی‌ بكاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كه‌ناڵ‌ 8 بڵاویكرده‌وه‌ كه‌:

*فالح ساری، وه‌زیری دارایی عیراق بڕیاری داوه‌ له‌مه‌ودوا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق خه‌رج ده‌كات.

*بۆ ئه‌م مانگه‌ و مانگه‌كانی داهاتوو، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق چاوه‌ڕێی ناردنی 120 ملیار دیناره‌كه‌ی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم ناكات.

*دارایی عێراق راسته‌وخۆ ئه‌و بڕه‌ له‌پاره‌ی مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێم ده‌بڕێت و ده‌بێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ داهاتی‌ ناوخۆ پڕی‌ بكاته‌وه‌.

*به‌پێی رێككه‌وتنی پێشتری نێوان حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌رێم پابه‌ند كراوه‌ به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 120 ملیار دینار له‌داهاتی نانه‌وتی بۆ خه‌زێنه‌ی فیدڕاڵی.


PM:07:21:14/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 1092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت