كاوه عه‌بدولقادر كاتی ناردنی مووچه‌ی ئایار راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز –
كاوه عه‌بدولقادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لهفڕاكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه:
*حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنیداوه پێش جه‌ژن مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌رێم داهاتی ناوخۆش نه‌نێرێت به‌ئه‌گه‌ری زۆر تادووشهمه ده‌ینێرێت.
*هیوادارم حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر كێشه بۆ هاتنی موچه دروست نه‌كات چونكه ئه‌مانه دژی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانن قورسه پێیان قه‌بوڵ بكرێت مووچه‌خۆر له مانگێكدا دوو مووچه وه‌ربگرێت.
*ده‌بێت هه‌ر له‌ئێستادا پلانێك دابنێن كه له‌دوو رۆژدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دابه‌ش بكه‌ن و نه‌یخه‌نه دوای جه‌ژن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا سروه عه‌بدولواحید وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه "داوام له وه‌زیری دارایی عێراق كرد پێش جه‌ژن مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت، بۆیه فالح ساری وه‌زیری دارایی عێراق بڕیاریدا پێش جه‌ژن مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت".
AM:08:31:23/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت