عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی خێرای هەناردەکردنی نەوت راگەیاند


وێستگەنیوز-

جێگری وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەگەری کۆتاییهاتنی قەیرانی داخستنی تەنگەی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا هەیە.

بەسیم محەمەد ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی عێراقی بە1.5 ملیۆن بەرمیل دیاری کرد و وتیشی کە رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە دەکرێت.

ئاماژەی بەوە کرد کە دوو کەشتیی نەوتهەڵگری عێراق لە تەنگەی هورمز تێپەڕیون و چاوەڕوان دەکرێت دوو کەشتی دیکەش بەپێی بارودۆخی ئەمنی لە تەنگەکە تێپەڕن.

بە پێی راپۆرتی ئۆپێک پێش داخستنی گەرووی هورمز عێراق رۆژانە 4 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد. بەڵام ئێستا بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل کەمیکردوە.


AM:09:21:03/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت