نه‌بیل مه‌رسومی: ئه‌مریكا ناردنی دۆلاری بۆ عێراق ده‌ستپێكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای ئابووری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسی: "له چوارچێوه‌ی پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ حكومه‌تی داهاتوو، دوێنێ بارێكی دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته به‌غدا".
مه‌رسومی ده‌ڵێت: "عێراق مانگانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار وه‌رده‌گرێت، كه به دوو قیستی كاش دابه‌ش ده‌كرێت".
راشیگه‌یاندووه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هاتنی ئه‌م پاره‌یه ببێته هۆی باشتربوونی نرخی دینار له بازاڕه‌كاندا.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له 22ی نیسانی رابردوودا ۆژنامەی" وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویكردەوە كه ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناردنی دۆلاری ئەمریکی بۆ عێراق راگرتووە و بەرنامەکانی هاوکاری ئەمنیشی لەگەڵ سوپای وڵاتەکە سڕكردووە به ئامانجی زیادكردنی فشارەكان لەسەر بەغدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیشیایانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن.
رۆژنامەكە لەزاری لە بەرپرسانەوە رایانگەیاندووە، بەهۆی نیگەرانییەکانی ئەمریکا لە میلیشیاكان، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رێگری لە گواستنەوەی نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق كردووە، لە داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە حسابەکانی بانکی فیدراڵی نیویۆرک.
AM:09:28:02/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت