نرخی 100 دۆلار 17 ملیۆن تمەنی تێپەڕاند
وێستگەنیوز-
راپۆرتەکان لە ئێرانەوە باس لە هەڵکشانی نرخی دۆلار و زیادبوونی
بەرچاوی نرخەکەی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە بازاڕی ئازاد و تۆمارکردنی ڕیکۆردی
نوێ لە دابەزینی بەهای دراوی ئێران دەکەن.
ماڵپەڕەکانی ڕاگەیاندنی نرخی دراو، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 29ی، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکییان لە
بازاڕەکانی ئێراندا بە زیاتر لە 17 ملیۆن و 100 هەزار تمەن ڕاگەیاند. ئەمە بە بەرزترین نرخی تۆمارکراوی دۆلار لە
مێژووی ئێراندا دادەنرێت.
نرخی 100 دۆلار لە ڕۆژانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا،
لە نێوان 15 بۆ 16 ملیۆن تمەندا هاتوچۆی دەکرد، بەڵام دوای جەنگ و بەتایبەت ماوەیەک
دوای دەسپێکی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا و هاوکات لەگەڵ دروستبوونی سنووردارکردنی پەیوەندییە
داراییەکانی ئێران لە وڵاتانی کەنداو، پرۆسەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەستی پێکردەوە.
وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئێکس نووسی، "لە ژێر فشاری زۆرینەی سەرۆک کۆماری ئەمریکادا، هەڵاوسان لە تاران دوو
هێندە بووە و بەهای دراوی ئێرانیش بە خێرایی دابەزیوە."
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 13 ملیۆن و 700 هەزار تمەنی ئێرانیە.
AM:10:42:29/04/2026
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت