نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە


وێستگەنیوز-

لەگەڵ بەردەوامیی بنبەستی دانوستانی ئێران و ئەمریکا و قەیرانی گەروی هورمز و گەمارۆی بەندەرەکانی باشوری ئێران لەلایەن ئەمریکا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ڕۆژی سێشەممە 28ی نیسان نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی ئەورووپادا بە رێژەی 30٪ بەرزبووەوە بە 111 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمە حەوتەمین ڕۆژی یەک لەدوای یەکە کە نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا ڕەوتێکی ڕووەو بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت.

هاوکات لەگەڵ ئەمەدا، بەهای پشکەکان لە زۆربەی بازاڕە داراییەکانی ئاسیا لە مامەڵەکانی ڕۆژی سێشەممەدا دابەزینی بەخۆوە بینی.

بێئاکام مانەوەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دوای ئاگربەست، و زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە کاریگەرییە ئابوورییە درێژخایەنەکانی داخراویی گەرووی هورمز لەسەر ئابووریی جیهان، بووەتە هۆی زیادبوونی پێشبینییەکان بۆ گۆڕینی سیاسەتی بانکە ناوەندییەکان لە وڵاتە جیاوازەکاندا.


PM:02:25:28/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت