پاش بڕیارەکەی ئێران نرخی نەوت نزیکەی 10٪ دابەزی
وێستگەنیوز-
رۆژی
هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە رێژەی نزیکەی 10% دابەزی، ئەوەش دوای ئەوەی
تاران بڕیاری دا تەنگەی هورمز بە تەواوی بەڕووی کەشتییە بازرگانییەکاندا بکاتەوە.
بەپێی
ئاماری بازاڕی وزە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ گرێبەستەکانی مانگی حوزەیران،
بە رێژەی 10.42% دابەزی و گەیشتە 89.03 دۆلار، هاوکات نرخی نەوتی خاوی تێکساسی ئەمریکی (WTI) بۆ گرێبەستەکانی مانگی ئایار، بە رێژەی 11.11% دابەزی و
هەر بەرمیلێکی بە 84.17 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەم
دابەزینە خێرایەی نرخ دوای ئەوە هات کە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند
کە گەرووی هورمز بە تەواوی کراوەتەوە.
گەرووی
هورمز کە پێنج یەکی نەوتی جیهانی لێوە تێدەپەڕێ، لە 28ی شوباتی 2026ەوە بەهۆی جەنگی
نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران بە تەواوی پەکیکەوت، ئەوەش بووەهۆی بەرزبوونەوەی
نرخی نەوت بۆ نزیکەی 120 دۆلار، بەڵام راگەیاندنی ئاگربەست و کردنەوەی تەنگەکە
ئارامیی بۆ بازاڕەکان گەڕاندەوە.
PM:05:29:17/04/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت