ترەمپ: رەنگە ئێران و ئەمریكا بۆ وەرگرتنی باج و سەرانە لە گەرووی هورمز بە پلانێكی هاوبەش بگەن
وێستگەنیوز-
جۆناتان كارڵ، پەیامنێری باڵای تۆڕی تەلەفزیۆنی ئێن بی سی،
ئاشكرایكرد "ئەمرۆ لە سەرۆكی ئەمریكای پرسیوە ئایا لەگەڵ ئەوەدایە كە ئێران
باج لە هەموو ئەو كەشتییانە وەربگرێت كە لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕدەبن؟".
ناوبراو ئەمرۆ چوارشەممە 8ی نیسان بڵاویكردە كە دۆناڵد ترەمپ
لە وەڵامدا وتوویەتی "رەنگە ئەمریكا و ئێران بۆ وەرگرتنی باج و سەرانە لە كەشتییەكانی
گەرووی هورمز بە پلانێكی هاوبەش بگەن".
سەرۆكی ئەمریكا وتوویەتی "خەریكین بیر لەوە دەكەینەوە
كە بەشێوەی هاوبەش ئەو كارە ئەنجام بدەین. ئەمەش رێگایەكە بۆ دابینكردنی ئاسایشی گەرووی
هورمز و هەروەها پاراستنی ئەو شوێنەیە لەبەرامبەر زۆر شتدا".
دۆناڵد ترەمپ وتویەتی ئەمە ئەگەر سەربگرێت "شتێكی جوانە!".
گەرووی هورمز شادەماری وزەی جیهانە ڕۆژانە 20 ملیۆن بەرمیل
نەوتی پێدا تێدەپەڕێت، هەرچەندە وڵاتانی کەنداو هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگای بەدیل (وەک
بۆرییەکان) دەدەن، بەڵام هێشتا زۆربەی هەناردەی گاز و نەوت بەستراوەتەوە بەو گەرووەوە،
تەنانەت بە هەبوونی ڕێگای بەدیل، ڕۆژانە 10 ملیۆن بەرمیل نەوت هیچ ڕێگەیەکی تری نییە
جگە لە هورمز.
داهاتی
ساڵانەی ئێران لە گەرووی هورمز 110
تا 120
ملیار دۆلارە و هەر کەشتییەک نزیکەی 2
ملیۆن دۆلار
سەرانە دەدات
PM:04:59:08/04/2026
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت