دوای بۆردومانکردنی کێڵگە گازییەکانی ئێران نرخی نەوت بەرز بووەوە


وێستگەنیوز-
پاش بۆردومانکردنی کێڵگەی پەترۆکیمیایی پارسی باشووری ئیران نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ریکۆردی شکاند و گەیشتە 109 دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی ئاداری 2026، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بازدانێکی گەورەی بەخۆوە بینی و گەیشتە 109 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. ئەم بەرزبوونەوەیە ڕاستەوخۆ دوای بۆردومانکردنی کێڵگە گازییەکانی ئێران و زیادبوونی هەڕەشەکانی تاران بۆ ئەنجامدانی تۆڵەیەکی توند دێت.

ئەم گۆڕانی نرخە لەدوای بۆردومانکردنی کێڵگەی پەترۆکیمیایی پارسی باشووری ئیران دێت، کە ترسی لای وەبەرهێنەران دروست کردووە کە خستنەبازاڕی وزە لە ناوچەکەدا بەشێوەیەکی مەترسیدار کەم ببێتەوە.

هاوکات لێدوانە توندەکانی بەرپرسانی سەربازیی ئێران سەبارەت بە وەڵامدانەوەی خێرا، بازاڕی نەوتی تووشی شڵەژان کردووە، چونکە ئەگەری داخستنی تەواوەتی گەرووی هورمز لە ئارادایە. 


PM:06:02:18/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت