وهزارهتی دارایی: چاوەڕێ دەکەین سبەی دەست بەدابەشکردنی مووچەی شوبات بکەین
وێستگهنیوز-
وهزارهتی دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه:
*دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەک شەممە ( 8 ی ئازاری 2026 ) گوژمەیەکی تر بەبڕی (365 ) ملیارو ( 702 ) ملیۆن دینار وەک بەشێکی تر لەتەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
*چاوەڕێ دەکەین سبەی دووشەممە لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکەین.
رۆژی پێنجشەممە 5ی ئاداری 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند كه "بڕی 274 ملیار و 962 ملیۆن دینار بە چوار گوژمە وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم کە بریتیە لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
PM:05:11:08/03/2026
ئهم بابهته 868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت