وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی مووچه بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌باره‌ت به‌مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌م و دوای گه‌یشتنی ته‌مویله‌كه له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به كه‌موكوڕیه‌وه، لێره و له‌وێ چه‌ندین لێكدانه‌وه و تۆمه‌تی ناڕاست ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم كراوه، به پێویستمان زانی وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه جه‌خت له‌م ڕاستییانه‌ی خواره‌وه بكه‌ینه‌وه.
١- بۆ ئه‌وانه‌ی كه له‌یادیان چووه ماوه‌ی سێ ساڵه به‌پێی یاسای بوودجه‌ی (٢٠٢٥،٢٠٢٤،٢٠٢٣ ) مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان تێكڕا له‌به‌غداوه خه‌رج كراوه، واته هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك له‌مووچه یان نه‌ناردن یان لێبڕین له مووچه‌ی هه‌رێم له‌و سێ ساڵه ڕویدا بێت وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لێی به‌رپرسیاره.
٢- له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی یه‌كه‌م لایه‌ن بووین كه ڕامانگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ زیاتر له ( ٣٦ ) ملیار دیناری له ته‌مویلی مووچه‌ی ئه‌و مانگه بڕیوه و نه‌یناردووه كه بریتییه له مووچه‌ی چه‌ند مانگێكی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی و كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر، ( بۆ نموونه خانه‌نشین هه‌یه ١٢ مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه به‌ڵام ته‌نها یه‌ك مووچه‌ی بۆ هاتووه، كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر پێویست بوو دوو مووچه وه‌ربگرن یه‌كێكیان مووچه‌ی مانگی ١٠ ی ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مسال به‌ڵام ته‌نها یه‌ك مووچه‌یان بۆ هاتووه).
٣- به‌پێی نووسراوی ژماره( ٣٦٦ ) له به‌رواری ( ٢٠٢٦/١/٢٧ ) داوای خه‌رجكردنی بڕی ( ٢٨١،١٢٥،٤٧١،٢١٦ ) دووسه‌د و هه‌شتا و یه‌ك ملیار و سه‌د و بیست و پێنج ملیۆن و چوارسه‌د و حه‌فتا و یه‌ك هه‌زار و دووسه‌د و شازده دینارمان بۆ مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می خانه‌نشینانی شارستانی و سه‌ربازی خه‌رج كردووه، كه بڕی ٣٦ ملیاره‌كه‌شی له‌گه‌ڵه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ته‌نها بڕی ( ٢٤٤،٧٦٤،٦٠٦،٣٥٧ ) دوو سه‌دو چل و چوار ملیار و حه‌وت سه‌د و شه‌ست و چوار ملیۆن و شه‌ش سه‌د و شه‌ش هه‌زار و سێ سه‌د و په‌نجا و حه‌وت دیناری وه‌ك ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می خانه‌نشینانی شارستانی و سه‌ربازی ناردووه.
٤- وه‌زاره‌تی دارایی به‌دواداچوون بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێت، بۆیه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی ( ١٢ ی شوباتی ٢٠٢٦ ) نووسراوی دووه‌ممان به ژماره ( ١١٦٤/٤/٧ ) ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كردووه و داوای خه‌رجكردنی بڕی ( ٣٦،٣٦٠،٨٦٤،٨٥٩ ) دینارمان كردووه وه‌ك ته‌واوكاری ته‌مویلی مووچه و شایسته‌ی خانه‌نشینانی شارستانی و سه‌ربازی بۆ مانگی كانوونی دووه‌م.
٥- به‌بیر هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه ده‌هێنینه‌وه كه به‌شێوه‌ی ناڕه‌وا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان و بوختان و تۆمه‌تی ناڕه‌وا ده‌به‌خشنه‌وه ده‌بێت چاوه‌ڕێ بن ڕووبه‌ڕووی دادگا ببنه‌وه له پێناو سه‌لماندنی ڕاستییه‌كان.
له كۆتاییشدا به‌هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌و لایه‌نه‌ی داكۆكی له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كردووه له به‌غدا و هه‌موو مه‌حفه‌له‌كانی تردا به‌شانازیه‌وه ته‌نها حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی لایه‌نی سه‌ره‌كی و بنچینه‌یی بوون پێش هه‌موو كه‌س و لایه‌نه‌كانی تر.
PM:08:06:12/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت