وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی راگه‌یاند كه له سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه ده‌ست پێده‌كات و رۆژی شه‌ممه كۆتایی به دابه‌شكردنی دێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژی چوارشه‌ممه 11ی شوباتی 2026 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "رۆژی شه‌ممه 14ی شوباتی 2026) كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه دێت".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رگرتنی پاره به‌شێوه‌ی كاش له‌لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌كه‌وێته سبه‌ی له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی و دواتر گواستنه‌وه‌ی پاره‌كه بۆ سه‌رجه‌م بانكه‌كان له‌پارێزگاو ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، داوا له سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران ده‌كه‌ین له‌دوای كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆ سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان به پێی خشته‌ی ڕاگه‌یه‌نراو".
PM:10:14:10/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت