وه‌زاره‌تی دارایی: ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌م خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌ت
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌م خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڵام دارایی عێراق زیاتر له 36 ملیار دیناری نه‌ناردووه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*دوا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی ( ١٠ ی شوباتی ٢٠٢٦ ) بڕی ( ٩٣١،٢٥٧،٠٠٠،٠٠٠) نۆ سه‌دو سی و یه‌ك ملیار‌و دووسه‌دو په‌نجاو حه‌وت ملیۆن دینار وه‌ك ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.
*له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه حكومه‌تی فیدراڵ له دژی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كات و ئه‌و كێشه‌و گیر‌و گرفت و بیانوانه‌ی مانگانه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ بۆ مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروستی ده‌كات، بۆ مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ بڕی ( ٣٦،٣٦٠،٨٦٤،٠٠٠ ) سی و شه‌ش ملیار‌و سێ سه‌دو شه‌ست ملیۆن و هه‌شت سه‌دو شه‌ست و چوار هه‌زار دیناری له‌كۆی ته‌مویلی مووچه نه‌ناردووه.
*ئه‌و پاره بریتییه له‌شایسته‌ی چه‌ند مانگی ڕابردووی زیاتر له هه‌شت هه‌زار خانه‌نشینی سه‌ربازی و شارستانی كه له‌ساڵی ڕابردودا خانه‌نشین كراون و دوای په‌سه‌ندكردن و ته‌واوكردنی دۆسیه‌كانیان له مانگی كانوونی دووه‌م داخڵی لیستی مووچه كراونه‌ته‌وه.
*(واته ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه له‌مانگی یه‌ك داخڵی لیستی مووچه كرابونه‌وه‌و پێویست بوو چه‌ند مووچه‌یه‌ك پێكه‌وه وه‌رگرن، له‌به‌غداوه ته‌نها یه‌ك مووچه‌یان بۆ هاتووه كه مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه، له‌و باره‌یه‌وه تیمه‌كانمان له‌سه‌ر هێڵن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌و خه‌رجكردنه‌وه‌ی ئه‌و شایستانه له نزیكترین كاتدا) .
PM:07:07:10/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت