وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی رێكاره‌كانی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه تا ئێستا هیچ رێكه‌وتن و بڕیارێكی نوێ بۆ دابه‌شكردنی مووچه له ئارادا نییه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌باره‌ت به ڕێكاره‌كانی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2026 ، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه چه‌ندین لێدوان و شیكردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی نادروست له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له به‌شێك له میدیاكانه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه. به‌پێویستمان زانی ئه‌م بهرچاورونیانه بخه‌ینه‌ڕوو:
١1تا ئێستا له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه هیچ بریارو ڕێنماییه‌ك سه‌باره‌ت به ڕێكاره‌كانی خه‌رجكردنی مووچه بۆ ساڵی دارایی 2026 نه‌گه‌یشتۆته وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان.
2- تا ئێستا هیچ ڕێكه‌وتن و بڕیارێكی نوێ بۆ دابه‌شكردنی مووچه له ئارادا نییه.
3- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌روه‌ك ساڵانی پێشوو به‌رده‌وامه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی دابه‌شكردنی مووچه.
4- هیچ كێشه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمدا نییه بۆ ناردنی راپۆرتی ته‌رازووی پێداچونه‌وه‌و لیستی مووچه و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كانی خاڵی یه‌كه‌مه ( واته بڕیار‌و ڕێنمایی نوێ بۆ خه‌رجكردنی مووچه له‌ساڵی 2026 ).
دەشڵێت: "بۆیه تكایه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك كه شاره‌زای ئه‌م ڕێكه‌وتن و ڕێنمایی و ڕێكارانه نییه، زانیاری هه‌ڵه له‌سه‌ر لیستی مووچه و بابه‌تی (120.000.000.000 ) سه‌دو بیست ملیار دیناره‌كه بڵاونه‌كاته‌وه ، تا له‌و ڕێگایه‌وه بیه‌وێت بۆ ده‌ستكه‌وتی كه‌سی یان سیاسی یاری به‌هه‌ست و سۆزی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران بكات".
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە کە "بۆ چه‌ندهه‌مین جار چه‌ند باره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك پێویستی به زانیاری هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه ده‌رگای وه‌زاره‌تمان ئاوه‌ڵایه".
PM:08:32:25/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 568
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت