وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی مانگی رابردوو و داهاته‌كه‌ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی مانگی رابردوو و بڕی داهاتی ده‌ستكه‌وتووی له رێگه‌ی فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، مانگی 12ی ساڵی رابردوو داهاتی فرۆشتنی نه‌وت زیاتر له 6 ملیار دۆلار بووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ی كانوونی دووه‌می 2026 بڵاویكردووه‌ته‌وه، له مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوودا عێراق 107 ملیۆن و 651 هه‌زار و 61 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه و له ئه‌نجامی فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته‌ش 6 ملیار و 388 ملیۆن و 429 هه‌زار دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "كۆی قه‌باره‌ی نه‌وتی خاو كه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوودا له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه هه‌نارده‌كراوه، گه‌یشته 100 ملیۆن و 420 هه‌زار و 48 به‌رمیل".
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه 5 ملیۆن و 997 هه‌زار و 527 به‌رمیل بووه.
راشیگه‌یاندووە كه بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو بۆ ئوردون گه‌یشتووه‌ته 309 هه‌زار و 712 به‌رمیل، هه‌روه‌ها بڕی هه‌نارده‌كراو له كێڵگه‌ی گه‌یاره 923 هه‌زار و 774 به‌رمیل بووه".
PM:05:44:25/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت