نرخی نه‌وت و زێڕ به‌رزبووه‌وه
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌سه‌روو 62 دۆلاره، هاوكات نرخی زێڕ به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ی كانوونی دووه‌می 2026، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 62 دۆلار و 44 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 58 دۆلار و 18 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به چوار هه‌زار و 467 دۆلاره.
AM:09:09:09/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت