وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: له 2025دا 50 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی-مان بۆ هه‌رێم نارد
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ی 1ی 2026 عه‌بدولساحیب ئه‌لحه‌سناوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌ت به‌رده‌وامه له به‌رنامه‌كه‌ی بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی زستانه بۆ خێزانه عێراقییه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئه‌پی دابه‌شكردنی نه‌وته‌وه، ده‌شڵێت: "جگه له‌وه وه‌زاره‌ت به‌رده‌وامه له دابینكردنی پشكی نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌لحه‌سناوی بۆ میدیا عێراقییه‌كان ده‌ڵێت: "له كۆی دوو ملیۆن خێزانی عێراقی، نزیكه‌ی ملیۆنێك و 500 هه‌زار خێزان له ڕێگه‌ی ئه‌پی دابه‌شكردنی نه‌وته‌وه ناویان تۆماركردووه و 85%یان 100 لیتر نه‌وتی سپی ته‌رخانكراویان وه‌رگرتووه".
وتیشی: "ساڵی رابردوو 50 ملیۆن لیتر نه‌وت ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه، ئه‌مساڵیش وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له دابینكردنی هه‌مان بڕی نه‌وت بۆ هه‌رێم".
حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌نرخی پاڵپشتیكراو به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا. هه‌روه‌ك ساڵانه نه‌وتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو به پاساوی به‌كارهێنانی بۆ پێداویستی ناوخۆ، له نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێم گلده‌داته‌وه.
PM:11:05:02/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت