نرخی نەوت روو لە بەرزبوونەوەیە


وێستگەنیوز_

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی 11ـی 2025،نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 61 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەهۆی ئەگەری رێککەوتنی نێوان چین و ئەمریکا بەرزکردنەوەی خواست بۆ نەوتی خاو زیادی کردووە، بەڵام خستنەڕووی زۆری نەوت لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە لە کاریگەرییەکانی رێککەوتنەکەی ئەو دوو زلهێزەی جیهانی لە بازاڕی نەوتدا کەم کردووەتەوە.


AM:08:42:03/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت