نرخی زێڕ بەرزبووەوە
وێستگەنیوز_
لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ بەرزبووەوە، بازرگانانی زێڕ دڵنیان ئەمرۆ بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوودی بانکی 0.25٪ کەم دەکاتەوە.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دوێنێ تاوەکو نزیکەی 3915 دۆلاریش دابەزی، بەڵام ئەمرۆ بەرزبووەوە بۆ 3968 دۆلار.
بەگوێرەی لێدوانی چاودێران و پسپۆڕانی ئابووری، پاشەکشەی ئەم چەند رۆژەی نرخی زێڕ، گەشبینی بە رێککەوتنی نێوان چین و ئەمریکا دروستی کردووە و بازرگانان روویان لە کڕینی پشکی کۆمپانیاکان کردووە کە قازانجی زیاتریان پێدەبەخشێت.
رۆژی سێشەممە 28ـی 10 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهای زێڕ بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەکرا:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 689.000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 804.000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 843.000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 920.000 دینار
AM:09:19:29/10/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت