نرخی نەوت دابەزی
وێستگەنیوز_
نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە دابەزی. هەرچەندە ئەگەری رێککەوتنی نێوان چین و ئەمریکا گەشبینی دروستکردووە لەسەر بەرزکردنەوەی خواست بۆ نەوتی خاو، بەڵام خستنەڕووی زۆری نەوت لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە لە کاریگەرییەکانی رێککەوتنەکەی نێوان چین و ئەمریکای لە بازاڕی نەوتدا کەم کردووەتەوە.
لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 14 سەنت دابەزی و بە 65 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش 19 سەنت دابەزی بۆ نزیکەی 61 دۆلار و 22 سەنت.
AM:08:52:28/10/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت