وه‌زیری نه‌وتی عیراق: هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته 195 - 200 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا
وێستگه‌نیوز -
وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته 195 - 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا، ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئۆپێك دانوستان ده‌كه‌ین بۆ زیادكردنی پشكی به‌رهه‌مهێنانی عیراق".
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عیراق به ئاژانسی رۆیته‌رزی وت كه "هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رده‌وامه و هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌بووه و له ئێستادا نزیكه‌ی 3.6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ین".
وتیشی: "هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا گه‌یشتوه‌ته 195 هه‌زار بۆ 200 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا".
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی راشیگه‌یاند كه عێراق توانای به‌رهه‌مهێنانی تا 5.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له رۆژێكدا هه‌یه، له كاتێكدا پشكی ئێستای 4.4 ملیۆن به‌رمیله له ڕۆژێكدا.
PM:10:19:27/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت