نرخی زێڕ زیاتر لە 200 دۆلار دابەزی
وێستگەنیوز_
کەمێک لەمەوبەر بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەروارد بە کاتەکانی بەیانی ئەمڕۆ، زیاتر لە 200 دۆلار دابەزی.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 336 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ ناجێگیریی و دابەزینێکی گەورە لە بەهای زێڕدا روویدا و زیاتر لە 200 دۆلار لە بەهاکەی لەدەستدا.
ئێستا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و 98 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری سەرەکیی ئەم دابەزینە خێرایی بەهای زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ پێشبینییەکانی کەمکردنەوەی رێژەی سوود لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا، کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە کۆببنەوە و بۆ جاری دووەم لەمساڵدا رێژەی سوود %25 کەمبکەنەوە.
PM:06:00:21/10/2025
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت